پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، لەو بڕوایەدایە ئێران جددییە لە بارەی دانوستان لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی بەڵام تا چەنده ئه‌وه ڕوون نییە.
کاتێک پرسیارله جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا کرا ئایا پێی وایە ئێران جدییە لە بارەی ئەو گفتوگۆیانەی لە ڤیەننا دەکرێت لە وەڵامدا رایگه‌یاند، بەڵێ ئێران جدییە لە دانوستانەکانی ڤیەننا ، بەڵام تا چی ڕادەیەکه و بە چی شتێک ڕازینیه ئه‌وه روون نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو شتی جیاوازن.
راشیگه‌یاند،له‌گه‌ڵ ئێران له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆگه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن.
پێشتر گەورەدانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕایگەیاندبوو کە ئەمەریکا خواستی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی بەشێکی بەرچاو لە سزاکانی سەر تاران نیشان داوە.
عه‌باس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆی ناوەکی ڤییەننا لەگەڵ ئەمەریکا وتی هەڵکردنی ، زانیاریم لە لایەنی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە جدین لەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە و ئاماده‌یی خۆشیان بۆهه‌ڵگرتنی بەشێکی زۆر لە سزاکانیان ڕاگەیاندوو.
ئەو کاربەدەستە ئێرانییە ئاماژەی بەوەدا، کە ئه‌و ئۆفەرەی ئەمریکا لەگەڵ تێڕوانینی تاران دا ناگونجێت بۆیە بەردەوام ده‌بن له ڕاوێژ کردن تا سه‌رجه‌م داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ ده‌بێت.