لوتكەی تاران بە بەشداری ئێران و روسیا و توركیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ سێشەممە لوتكەی تاران لە نێوان سەرۆكی ئێران و روسیا و توركیا بەڕێوەدەچێت، تەوەری سەرەكی لوتكەكە بریتیە لە قەیرانەكانی سوریا و كێشەكانی بازاڕی وزە.

بڕیارە هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا لە تاران كۆببنەوە و چارەسەركردنی قەیرانی كێشەی دانەوێڵە لە بازاڕەكانی جیهان تاوتوێدەكەن.

پێشتر، میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، رۆژی دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئێران دەكات، هاوكات رۆژی سێشەمەش ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا بەهەمان مەبەست دەچێتە تاران بۆ ئامادەبوون لە لوتكەی تاران.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رابردوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی هاریكاری كەنداو لە ژێر ناونیشانی “لوتكەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان” گەیشتە شاری جەددەی سعودییە كە هەریەك لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردون و سەركردەكانی وڵاتانی كەندا و ئامادەی لوتكەكە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا