پۆڵەتیک پرێس
بەبیانوی هەبوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ چەند هێرشێکی ئاسمانیان کردەسەر ناوچەکانی شارۆچکەی سیدەکان لەباکوری پارێزگای هەولێر.
میدیا لۆکاڵییەکان بڵاویانکردەوە، گوندێکی سەربە شارۆچکەی سیدەکان و کێڵگە سروشتیەکانی نزیک لەو ناوچەیە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆردومانکراون.
هەتا ئێستا نەزانراوە ج زیانێک بەهۆی ئەو بۆردومانەوە بەو ناوچانە گەیشتووە کەدەکەونە چوارچێوەی دەسەڵاتی پەکەکە و دوورن لەو شوێنانەی دانیشتووانیان تێدایە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوای ماوەیەک لەبۆردومانەکە بەردەوامبوون لەفڕین بەسەر ئەو ناوچانەدا.