دواجار یانەی ریاڵ مەدرید هاتە سەرهێڵ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاپتی یانەکەیان سێرجۆ ڕامۆس و یانەکە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی کاپتنەکە کردووە .
گرێبەستی ڕامۆس ئەم هاوینە کۆتایی پێ دێت گەر یانەی ڕیاڵ نەتوانێت گرێبەستەکە نوێ بکاتەوە ئەوە ناوبراو دەتوانێت ئازادانە و بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت .
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند ئۆفەرە نوێکەی شاهانەکان ئەوەیە گرێبەستی ڕامۆس نوێ دەکەنەوە بەهەمان فۆڕم و ناوەڕۆکی ئێستا ، کێشەی ڕامۆس و ڕیاڵ لەوەدایە ڕامۆس دەیەوێت بۆ دوو وەرز گرێبەست نوێ بکاتەوە بەڵام شاهانەکان تەنیا گرێبەستی یەک وەرزیان پێشکەشکردووە .
لەکۆتایدا ڕامۆس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گرفتی بنەڕەتی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە کاتە نەک پارە .