یۆڤانتۆس هێرشبەرێكی دەوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی یۆڤانتۆس تۆرینۆی پاڵەوانی ئیتاڵیا دەیەوێت هێرشبەرێك بگوازێتەوە ڕیزەكان لە میركاتۆی هاوینەدا بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لە تواناكانی هەریەك لە لویس سوارێز و ئیدین دزیكۆ و ئالڤارۆ مۆراتایا.

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە: یانەی خانمە پیرەكە هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام لەم كاتەدا پێ‌ دەچێت لویزیتۆ بۆ ماوەی وەرزێكی تر كە وادەی تەواو بوونی بۆندەكەیەتی لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە لەو یانەیە هەر بۆیە ئیدارەی یۆڤی دوو ئەگەری تری خستۆتە بەردەم خۆی ئەوانیش هەریەك لە ئیدین دزیكۆی هێرشبەری یانەی ڕۆما و ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی هێرشبەری یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدە.

لە ئێستاشدا یۆڤی لەگەڵ ڕۆما ڕێككەوتووە لە سەر ئەوەی دزیكۆ بگوازێتەوە، بەڵام یانەكەی پایتەخت پێی ڕاگەیاندوون تا میلیك لە ناپۆلییەوە نەگوازێتەوە دەستبەرداری ئیدین نابێت.

لە ئەگەری مانەوەی دزیكۆش لە ڕۆما ئەوا یۆڤی ئەگەری سێیەم دەكاتە بژاردە كە ئەویش ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی هێرشبەری پێشووی خۆی و ئێستای ئەتڵەتیكۆ دی مەدریدە لەو بارەیەشەوە لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس گفتوگۆیان كردووە و یانە ئیسپانییەكەش پێی ڕاگەیاندوون كە نرخی هێرشبەرەكەیان 80 ملیۆن یۆرۆیە ئەگەر خوازیاری ئەوەن دەستەبەری بكەنەوە وەك ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا 2 وەرز بەرگری لە درێسی بیانكۆنێری كرد لە بەرامبەر دەستەبەر كردنی مۆراتاشدا یۆڤی بە تەمایە دوو یاریزان و بڕە پارەیەك بە ئەتڵەتیكۆ بدات یاریزانەكانیش هەریەك لە بیرناردێسكی و ئارۆن ڕەمسی و دۆگلاس كۆستان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا