پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژی چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی بەرزبووەوە و لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نیشانەکانی بوژانەوەی ئابوری لەئەمریکا و چین هۆکاربوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام مەترسییەکانی وەستان لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەجیهاندا و زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بەتایبەتی لەهندستان و بەرازیل دەستکەوتەکانی نەوتی سنوردارکردووە.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” پێشبینیکرد داواکارییەکان لەسەر نەوت بەڕێژەی 5.95 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەساڵی 2021دا زیادبکەن.