نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی چوارشەممە، بە رۆژێک بەر لە کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ئاژانسەکە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 61 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە، ئەوەش لەدوای مانگێک لە پاشەکشەی نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و خاوبوونەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی ڤاکسین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا