ئەمڕۆ سێ شەممە بەفەرمی و بێ هێچ ڕکابەڕیک فلۆرنتیۆ پێرێز بۆ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی نوێی یانەی شاهانە هەڵبژێردرایەوە و بەردەوام دەبێت لەو پۆستەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستی هێناوە .
ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی یانەی ڕیاڵ مەردید متمانەیان بە پێرێز بەخشیەوە تا ئەوەی ناوبراو بەردەوام بێت لە بەڕێوەبەری یانەکەی قەڵای سپی .
هەرچەندە ئەندامێک لە ئەنجومەنی شاهانە ڕکابەری پێریزی دەکرد بۆ ڕکابەری لەسەر پۆستی سەرۆکی نوێی ڕیاڵ مەدرید بەڵام ئەمە نەبووە بەربەست لەوەی پێرێز بەردەوام بێت لەسەرۆکایەتی شاهانەکان .