پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌دایه، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چوار ته‌وار گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت”.
دواى نه‌بوونى هه‌شت ساڵ له پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى كوردستان له‌ماوه‌ى رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئادار پڕۆژە یاسای بودجە ده‌گاته په‌له‌مانى كوردستان، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كورستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “له كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى وه‌زاره‌تى كاره‌با و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى هه‌موارى دووه‌مى یاساى گشتى ده‌ستپاكى ده‌كرێت”.
وتیشى، بڕگه‌ى دووه‌مى دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاساى پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان و بڕگه‌ى سێیه‌میش به‌رده‌وام بوونه بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م له‌سه‌ر پێشنیازه یاساى پاراستن و تۆڕ‌و بنچینه‌كانى ئاوئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی هه‌رێمی كوردستان باسناكرێـت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چاوه‌ڕێی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كات.