لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە سلێمانی ئەندامێکی پەکەکە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی میتدا لە شاری سلێمانی، ئەندامێکی پەکەکە دەستگیرکراوە و براوەتەوە بۆ تورکیا.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەندامەکەی پەکەکە ناوی “ڕەمەزان گونەش”ە و ناسراوە بە شۆڕش/شۆڕشگێر.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم ئەندامە بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی 12 هێرشی چەکداری بۆسەر سەربازان و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شارۆچکەی چەلێی سەربە پارێزگای جولەمێرگ لە باکووری کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی تورکیا، “شۆڕش بەرپرسیارە لە کوشتنی 60 سەرباز و پۆلیس و گوندپارێز”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا