سبەینێ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ دووشەممە کۆمەڵێکی زۆر لە وەزارەتەکان مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن و بەشێوەیە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

سبەینێ دووشەممە8ی نیسان، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی وەزارەتەکانی، پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، پالاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانەسروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

هاوکات، مووچەیە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فیاکەوتن، یەکەی 70، یەکەی 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا ڕۆژی هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ڕۆژی شەممە مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشکرا، سبەینێ دووشەممەش 8ی نیسان بە کۆمەڵێک وەزارەت کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا