پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاویە موزعل بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارستانەکان و نەهێشتنی بەبیابانبوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، 55٪ ی زەوی وڵاتەکە لەژێر مەترسی بیابانبووندایە.
ڕاویە موزعل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “کەرتی کشتوکاڵ بەهەردوولایەنی ڕووەکی و ئاژەڵییەوە پشت بە ئاو دەبەستن، بەڵام کەمبوونی باران لەزستانی ساڵی 2021 وکەمبوونەوەی قوڵپاندنی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە بووەهۆی کەمبوونەوەی پلانی کشتوکاڵی”.
ئەوەشی خستەڕوو، “زەوییە بەبیابانبووەکان نزیکەی 27 دۆنمن کەدەکاتە نزیکەی 15٪ ی ڕووبەری وڵات، وتیشی، “55٪ ی ڕووبەری عێڕاق لەژێر مەترسی بەبیابانبووندایە”.
ماوەی چەند ساڵێکە لە عێراق بەهۆی کەمی ئاستی دابارین لە وەرزی زستان و بەردەوامی وڵاتانی دراوسێ لە دروستکردنی بەنداو و پڕۆژەی ئاودێری لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، دووچاری وشکەساڵی هاتووە و بەهۆی ئەمەوە زیانێکی زۆر بەر کەرتی کشتوکاڵ کەوتووە.