پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ست به پشكی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركران.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كێشه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ركراون و ئێستا بودجه ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان.
ئه‌حمه‌د سه‌فار وتیشی، “كورتهێنان له بودجه‌ی عێراق بۆ 28 ترلیۆن دینار كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ندێك له گۆڕانكارییه‌كانی ناو بودجه‌ی عێراق كورتهێنان بۆ 30 ترلیۆن دینار به‌رزبكاته‌وه.
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق كۆببێته‌وه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلاده‌كرێته‌وه.