پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای Aya Neoی چینی کۆمپیوتەرێکی بچووک بە تایبەتمەندییەکی زۆر دروست دەکات هەتا ڕکابەری Nintendo Switch بەناوبانگی یاری و ڤیدیۆ بکات.
شاشەی کۆمپیوتەرەکە قەبارەکەی حەوت ئینجە بە دیقەی ١٢٨٠/٨٠٠ پێکسڵ، پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە کلیلی تایبەتی بە بەکارهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی یاری و ڤیدیۆکان هەیە، بە سیستمی ئەندۆید ١٠ئیش دەکات.
چارەسەرکەری AMD Ryzen 5 4500Uی بە تەکنیکی حەوت نانۆمەتر تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ٥١٢ گێگابایت یان یەک تێرابایتە، توانەی پاتریەکەی ٤١٠٠ میلئەمێرە بەشی شەش کاتژمێر کارکردن دەکات.