پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گۆگڵ چەند نموونەیەک لە مۆبایلەکانی پێکسڵ بە پێشکەوتوترین شێوە دروست دەکات تا یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.
گوگڵ دوو نموونە لە مۆبایلەکە دەردەکات ئەوانیش پێکسڵ6 و پێکسڵ6 پڕۆیە، مۆبایلەکان بەرگەی ئاو و پیسی دەگرن، دووریەکانیان(163.9/75.8/8.9) ملیمە، شاشەکانیان لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.71 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 392 مۆمە.
ڕامەکانیان 12 گێگابایتە، میمۆریەکانیان سێ جۆرە 128 یان 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای بنەڕەتیان بەدیقەی(12+48+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، چارەسەرکەری تێنسۆریان تێدابەکارهاتووە.
ئامێرەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.1ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.