پۆڵەتیک پرێس
Oukitel C39 یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و بەکۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆرەوە دەخرێتە بازاڕەوە.
Oukitel C39 کێشەکەی 122 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.59 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری تایگەر تی688 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(24+20+5) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرا سێڵفیەکەی دوو هاوێنەی بەدیقەی(50+16) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی، 5400 میلی ئەمپێرە.