پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێی بۆ بەرگەرتنی ژینگە دروست کرد بە ناوی Galaxy Xcover 5، بەپێی ڕاپۆرتەکان کە تایبەتە بەو کرێکارانەی کە لە کاری قورس دەەکەن تاوەکو بەرگەی کەوتنە خوارەوە بگرێت لە بەرزی یەک مەتر و نیوەوە .
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکە
١-ئەم ئامێرە ماوەی ٣٠ خولەک لە ژێر ئاودا بەرگە دەگرێت
٢-شاشەکەی لە جۆری LCD TFTبچوکە بە پێوانەی 5.3 ئینج بە دیقەی 720×1280 پێکسڵ.
٣-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی پێنج مێگاپێکسڵە
٤-کامێرای ڕووکاری دەرەوەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە
٥-مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات
٦-ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە
٧-خێرایی باتریەکەی ٣٠٠٠میلی ئەمپێرە
٨-مۆبایلەکە بەهۆی کۆمەڵەی Exynos 850 کار دەکات.