تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڕیەڵ می

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می مۆبایلە نوێیەکەی جی تی تو پڕۆی خستە بازڕەوە کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە ڕکابەرە بەهێزەکانی مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ.

مۆبایلی ڕیەڵ می جی تی تو پڕۆ دووریەکەی(163.2/74.7/8.2) ملیمە، کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ تو ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی3216/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 509 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(3+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا