ئەپڵ گۆڕانکاری لە شێوەی ئایپاددا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان ئاشکرایان کردووە، کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاری دەرکردووە، گۆڕانکاری لە شێوەی ئامێرە تابلێتیەکانیدا بکات واتە ئایپاد.

بەپێی بڵاو کراوەکان، وەشانە نوێیەکەی ئەپڵ بریتیە لە گۆڕینی شاشەکانی ئایپاد بە جۆری شاشەی ئۆلید، چونکە پێشتر شاشەی ئێڵ سی دی بەکار دەهێنا.

ئەپڵ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢وە دەست بە جێبەجێکردنی پلانی گۆڕانکارییەکان دەکات، لە شاشەی ئایپادەکاندا.

بەم شێوەیە سوود لە کوالیتی وێنە وڕووناکی شاشەکانی ئۆلید وەر ئەگرێت، واز لە شاشەی ئێڵ سی دی دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا