ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆی چینی مۆبایلێکی نوێ بەناوی ئۆپۆ ئەی ١٦، بەرهەم دەهێنێت، شاشەکەی لە جۆری ئێڵ سی دیە، بە پێوانەی ٦.٥٢ مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلە نوێیەکە بە سێ ڕەنگ دروست دەکرێت، شین ڕەش زیوی، چارەسەرکەری هیلیۆ جی ٣٥ ئێس ئۆ سی تێدایە، ڕامی مۆبایلەکە ٣ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٣٢ گێگابایتە.

سێ کامێرای لە ڕووکاری دەرەوەیدا هەیە، سەرەکیەکەیان دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە، دووەم و سێیەم دیقەی ٢ مێگاپێکسڵە.

ئەستوری مۆبایلەکە ٨.٤ ملیمە، کێشەکەی دەگاتە نزیکەی ١٩٠ گرام، بە کانزایەکی بریقەدار ڕووکاری دەرەوەی دروست کراوە.

بە ئاڕاستەی بەکارهێنانی کەلەر ئۆئێس ١١.١ کاردەکات، لەگەڵ سیستمی ئەندرۆید ١١، هەروەها دەتوانیت کاردی مایکرۆ ئێس دی بۆ بەکاربهێنی بۆ فراوان کردنی میمۆریەکەی.

خێرایی باتری مۆبایلەکە ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا، لە ڕێگەی دەرچەی تایپ سیەوە، بارگاوی دەکرێتەوە، مۆبایلەکە بە لەمسی دەست کار دەکات و، دەرچەی سێ ملیم و نیوی هەیە بۆ بیستۆک.

نرخی مۆبایلەکەش دەگاتە نزیکەی ١٤٠ دۆلاری ئەمریکی، بەشێکیشی لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا