فراكسیۆنی كۆمەڵ: قبوڵی ناكەین موچە كەمبكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەراندا نین و ئەگەر حكومەت پەنا بۆ كەمكردنەوەی ببات ئەوا هەڵوێستی یاسایی و شەرعی و مەدەنیانەیان دەبێت.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆ پۆڵەتیك وتی، “ئێمە لەگەڵ كەمكردنەوە و لێبڕینی موچەی فەرمانبەران نین، هەروەك چۆن لە رابردو هەڵوێستمان هەبووە، لەداهاتوش هەڵوێستی یاسایی و مەدەنیانەمان دەبێت”.

وتیشی، “قبوڵمان نییە، حكومەت بۆ چارەسەركردنی دۆخی دارایی پەنا بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ببات”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر نەوت‌ و بودجە، ئەوا پلان “B” دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە خۆی لە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەبینێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا