پۆڵەتیک پرێس
لە توێژینەوە تاقیگەییەکاندا دەرکەوت، مەعجونی ددان بەڕێژەی ٪٩٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەمدا لەناو دەبات.
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەتووە، ئەو مەعجونانەی ددان کە ماددەی زینکیان تێدایە بەڕێژەیەکی زۆر کاریگەر و تەنیا دوای ٣٠ چرکە لە بەکارهێنان ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەمدا لەناودەبەن.
ئەوەش هاتووە، مەعجونی ددان لەدوای دوو خولەک شتنی دەم و ددان بەڕێژەی ٪٩٩ ڤایرۆسی کۆرۆنای ناو دەم لەناو دەبات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پاککردنەوەی دەم و ددان بە فڵچە و مەعجون چارەسەر و ئامرازی تەواوەتی پاراستنی مرۆڤ نییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵکو تەنیا لە کەمکردنەوەی گواستنەوە و لەناوبردنی ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی لەناو دەمدا یارمەتیدەرە.