وەزیری دارایی عێراق كاتی دابەشكردنی موچە دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی عێراق دڵنیای بە فەرمانبەران دەدات، كە پێدانی مووچەكانیان دوا ناكەوێت و دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز لەكۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەكەن.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتی، “لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو دەتوانین مووچە بدەین ئەگەر لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت”.

عەلاوی بەڵێنیشیدا، دواكەوتنی پێدانی مووچە دووبارە نەكاتەوە ئەگەر پرۆژە یاسای قەرزەكە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت .

بەهۆی كورتهێنانی بودجەوە ماوەی دوو مانگە حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دابەشبكات، بەو هۆیەوە داوای پەسەندكردنی قەرزی لە پەرلەمانی عێراق كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا