پۆڵه‌تیك پرێس
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی ناچاربكرێت به دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كی “مه‌حاڵ” له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
ڕۆژنامه‌ی “گاردیان”ی به‌ریتانیا له‌نوێترین ژماره‌یدا چه‌ند لێدوانێكی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه باسی له‌دۆخی ئێستای عێراق كردوه و وتویه‌تی، “هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ مار سه‌ما ده‌كه‌م، دواتریش به‌دوای شمشاڵدا ده‌گه‌ڕێم بۆئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵیان بكه‌م”.
كازمی وتوشیه‌تی، ئه‌و له‌سه‌ر په‌تێك له‌نێو كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه‌ی به‌رز گیریخواردووه، كه به‌ته‌نها ناتوانێت به‌سه‌ر په‌ته‌كه‌دا هه‌نگاوبنێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك له‌به‌ریتانیایه، له‌باره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق وتویه‌تی، هه‌زار ساڵ دانوستان زۆر باشتره له یه‌ك سات له‌شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن.