كازمی داوای هێنانەكایەی دادوەری بۆ پرسی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا، كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی لە شنگال بیرهێنایەوە و رایگەیاند، دادوەری بۆ پرسی ئێوە قەدەرێكە و دەبێت بێتە دی.

مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی ساڵیادی سێی ئاب، یادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە لایەن داعشەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا رایگەیاند: بوونی رەگداكوتاوی ئێوە لەسەر خاكی عێراق ناكرێت سازشی لەسەر بكرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئامادەییتان دڵێكە بە برایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ براكانتان لە تەواوی پێكهاتەكانی عێراق زیندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا