كۆڕۆنا ناوی كریستیانۆشی تۆمار كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمڕۆ هەواڵی وەرزشی لە دونیادا هەرچییەك بوو بێت ناگات بە نیوەی ئەم هەواڵەی كە ماوەی كەمتر لە سەعاتێكە بڵاو بۆوەتەوە تیایدا زانیاری لە سەر تووش بوونی دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە كۆڤید 19 واتا ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئاشكرا دەكات.

پێگەی ڕەسمی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی پرتوگال ئەو هەواڵەی بڵاو كردەوە كە كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاكە یاریزانە لە نێو یاریزانانی هەڵبژاردەكە كە ئەنجامی پشكنینەكان دەریان خستووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: ئەنجامی پشكنینی سەرجەم یاریزانانی پرتوگال گەڕاوەتەوە لە نێویاندا تەنها دۆن كریس هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە بەو پێیەش بێت ئیدی ناوبراو لە وەفدی هەڵبژادەی وڵاتەكەی دوور دەخرێتەوە و بەشداری یاری سبەی چوار شەممەی نێوان سوێد و پرتوگال ناكات سەرەڕای ئەوەی ناوبراو دۆخی تەندروستیشی زۆر باشە، بەڵام خۆی داوای كردووە كەرەنتین بكرێت و لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوور بخرێتەوە.

جێی باس كردنە هاوكات لەگەڵ یاری نەكردنی لە یۆرۆ نەیشندا كریستیانۆ ناشتوانێت بەشداری یاری داهاتووی یانەكەی بكات لە كالچیۆی ئیتاڵیا بەرامبەر كرۆتۆنی و دواتریش لە گەڕی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی، بەڵام چاوەڕێ‌ دەكرێت بۆ یارییەكەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە نێو پێكهاتەی یۆڤی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا