پێشبینیەكانی رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكاندا كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی، كەشناسی پێشبینی كردووە، رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی

دهۆك: 16 پلەی سیلیزی

كەركوك: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا