به‌شیر حه‌داد: هه‌رێمی كوردستان ڕازیبوو

پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبووه‌ به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت یاخود داهاته‌كه‌ی”.

به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، ئه‌مجاره‌ شاندى هه‌رێم به‌ فه‌رمى و به‌ روونى و ئاشكرایى رایگه‌یاندووه‌ پابه‌نده‌ به‌ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان نرخى نه‌وته‌كه‌، زۆربه‌ى كێشه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا ئه‌وه‌بوو كه‌ نه‌وت راده‌ستناكرێت یان داهاته‌كه‌ی راده‌ستناكرێت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبوونى خۆى ده‌ربڕیوه‌ به‌و خاڵه‌.

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى:”ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر میكانزمى چۆنیه‌تى راده‌ستكردنه‌كه‌ بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه ‌بوو به‌چ میكانزمێك راده‌ستبكرێت ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ى بوو به‌ چ نرخێك بێت، ئایا به‌ نرخى سۆمۆ بێت یان به‌و نرخه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌فرۆشرێت”.

باسى له‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانیش له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كى زۆر ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و گرژى و توندییه‌ى پێشتر هه‌ستمان پێده‌كرد، ئێستا كه‌متر هه‌ستى پێده‌كه‌ین بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى واده‌ى گفتوگۆكانى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌، ئه‌و خاڵ و ماددانه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى وه‌ها دابنرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان بێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28-1-2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی تایبه‌ت به‌ پرسی نه‌وت و بودجه‌ی فیدراڵی 2021 كۆبووه‌وه‌ و بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو شانده‌كه‌ى هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا