پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌وه تاكو ئێستا، 30800 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌روه‌ها 72298 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوو، 83 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و 142 كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، خۆراك و پێداویستی پزیشكی پێویست ناگاته ده‌ستی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، كه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ریزی منداڵان.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام هۆشداریان داوه، كه برسییه‌تی له كه‌رتی غه‌ززه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 576 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه خه‌ریكه تووشی برسییه‌تی به كۆمه‌ڵ ببنه‌وه.