لە هەولێر 12 بەنزینخانە داخران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قایمقامییەتی هەولێر داخستنی 12 بەنزینخانەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی بەنزینی کوالێتی خراپیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە و پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.

رۆژی پێنجشەممە 8 ی شوباتی 2024 نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری و چڕ كردنەوەی سەردان و پشكنینە لەناكاوەكان بۆ وێستگەكانی سوتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەكان 12 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران لەكۆی (120) وێستگە كەپشكنینیان بۆ كراوە لە 2_2_2024 تا 8_2_2024.

روونیشیکردەوە، بەنزینخانەكان بریتین لە: وێستگەی بێداو، وێستگەی ڕزگاری، وێستگەی مەیهەن/یارا، وێستگەی پۆڕش، وێستگەی پێشمەرگە، وێستگەی پەیام، وێستگەی باواجی، وێستگەی میر، وێستگەی باخەوان، وێستگەی دەروازەی دارەتوو، وێستگەی ئاڵا، وێستگەی زەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا