هەدەپە: پیلانگێڕی لە كەسایەتی ئۆجەلان دەستوەردانە لەداهاتووی گەلی كورد

پۆڵەتیك پرێس

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری پەكەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەدەكات، ئەو پیلانگێڕییە لە كەسایەتی ئۆجالان دەستوەردانە لە داهاتووی گەلی كوردو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باسی ئەوەكراوە، ئەو پیلانگێڕییە لەدژی تێكۆشانی ئازادی، دیموكراسی، ئارامی و ئاشتی گەلان بوو، هەروەها بوو بە هۆكاری دەركەوتنی ژمارەیەكی زۆر لە كێشە كە تا ئێستاش كاریگەرییان دیارە.

هەدەپە دەشڵێت، “ئێستاش پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ٢٢مین ساڵیادیدا بەگۆشەگیری رەها بەردەوامە و بەشێوەیەكی نایاسایی ڕێگا نادرێت ئۆجالان خانەوادە و پارێزەرانی ببینێت و بۆچوونەكانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی 22 ساڵ لەمەوبەر و لە رێكەوتی 9ی مانگی 10ی 1998 لەلایەن چەند دەوڵەتێكەوە پیلانی دەستگیركردنی عەبدولا ئۆجەلانی رێبەری پارتی كرێكارانی كورستان پەكەكە داڕێژراو، دواتر لە 15 شوباتی 1999 دەستگیركراو رادەستی توركیا كرایەوە، لەو كاتەشەوە تائێستا لە دوورگەی ئیمرالی لە توركیا لە زیندانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا