دادگایی كردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە لەسەر دۆسیەی كۆبانێ بۆ ڕۆژی سێ مانگی ئایاری داهاتوو دواخرا.

دادگایی كردنی دەمیرتاش و یوكسەكداغ و ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامانی ئەو پارتە بەبێ‌ ئامادەبوونی پارێزەرانییان بەڕێوەچوو، هەریەك لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ لە رێگای ئۆنلاینەوە لە زیندانەوە بەشداری پرۆسەی دادگاییكردنەكەبوون.

دواتر دادگا بڕیارەكانی خوێندەوە و دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی سێی ئایاری داهاتوو دواخرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی ساڵی 2016بەتۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆر لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە، چەندینجاریش لەسەر ئاستی ناوخۆی توركیاو وڵاتانی دەرەوەش هەوڵی ئازادكردنی دراوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سود بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا