پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە،” ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوە بەراییەکان(تمهیدى) بزانن”.
ئاماژەی بەوەشکرد،” داوایان لێدەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى 3/3/2024 کاتژمێر 1ى دواى نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2023-2024).
جەختیکردەوە، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە بەزووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆتان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.