پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەكشەممە10-12-2023 وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە ڕێگای بانكی ڕافیدەینەوە واژۆ كردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری راشیگەیاند: چاوەڕوانین لە داهاتویەكی نزیكدا پارەكە بگاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی یەكشەممە رایگەیاند لەژێر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە چاودێری وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردراوە بە پێدانی بڕی (700) ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.