پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە بە ئۆتۆمبیلەکەی لە هاوڵاتییەکی دا، کوشتی و هەڵهات.
ئەمڕۆ شەممە30ی ئەیلول، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا، کوشتی و هەڵهات.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار(م ،خ ، پ) لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی بە ئۆتۆمبیلەکەی لەشەقامی (هەولێر/پیرمام) لەهاوڵاتی (خضر حسون علی) داو دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و دواتر هەڵهاتبوو.