حاكم قادر: یاسا سەروەر بێت تاوانبار دەربازی نابێت لە سزا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاكم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند سەروەری یاسا فاكتەری گرنگی و دەربازنەبوونە لە سزا لە هەموو تاوانێكدا.

ئەمرۆ پێنج شەممە 30ی حوزەیرانی 2022 ، حاكم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی سەنتەری میترۆی كرد .

لەو سەردانە بە گەرمی لە لایەن ستافی سەنتەرو بەرێوەبەری رێكخراوی بەدیل ئارام سەعید، سەرنوسەری پۆلەتیك پرێس، هەردوو خاتوونی رۆژنامەنووس هەوراز ئەحمەد، لەنیا بەختیار، پێشوازی گەرمی لێكرا.

سەرۆكی سەنتەری میترۆ سوپاسی میوانی كرد بۆ ئەم سەردانە، باسی لە رۆڵی حاكم قادر كرد لەو سەردەمەی سەرۆكی شارەوانی بوو پەیوەندی بە رۆژنامەنوسان و كردنەوەی فەرمانگەكانی بە رووی پەیامنێران و پێدانی زانیاری ووتی: ئەو كاتە پەیوەندی بەرپرسانی حكومەتە خۆجەییەكان و رۆژنامەنوسان باشتر بوو هەم لە رووی پێدانی زانیاری هەم ئاستەنگەكان بەم شێوەیە نەبوو.

حاكم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد بۆ ئەو رۆڵەی دەیگێڕن لە چاودێریكردنی مافەكانی مرۆڤ و بە تایبەتیش مافی رادەربڕین و رۆژنامەگەری ووتی: لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە سەربەخۆیی سەروەری یاسا هەیە وەك فاكتەری گرنگی و دەربازنەبوونی لە سزا لە هەموو تاوانێكدا بە تایبەتیش ئەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوس و ئەوانەی رەخنە دەگرن ئەنجامدەدرێن، جەختیكردەوە یاسا سەروەر بێت تاوانبار دەربازی نابێت لە سزا.

هەوەها حاكم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەڵمەتی دژ چەواشەوە و لەمبارەیەوە رۆڵی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و میدیاكاران لە مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە بە گرنگ وەسفكرد.

پاشان گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوانی حاكم قادر و ئامادەبووان دەربارەی بارودۆخی گشتی بەرێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا