پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب (8) دیاریکرد.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، 3/9/2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.250) دیناره.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی راشیگەیاند، به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسهكهدا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.