پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی14ی تەمموز، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 29 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 85 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیاری سعودیە و ڕوسیا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت، بەیەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکەی دادەنرێت.