بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار 150 هەزاری تێپەڕاند.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە هەردوو بۆرسەی کوفاح و حارسیە لە بەغدا، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 150100 دینار.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 149650 دیناری عێراقی.

هاوکات، لە بازاڕی ناوخۆییدا نرخەکان جیاوازییان هەیە و نرخی کڕین گەیشتووەتە 150250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 149500 دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا