پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك دەچێتە ئیتاڵیا و لە رۆما لەگەڵ پاپای ڤاتیكان، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا و بەرپرسانی دیكە كۆدەبێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەكەیدا كە رۆژی چوارشەممە 12_4_2023 دەگاتە رۆما و رۆژی دواتر كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكات، چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیا تاوتوێ دەكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆما لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، پاپای ڤاتیكان و بەرپرسانی دیكەی ئیتاڵیا دیدار و كۆبوونەوەی دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەكانی دا برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا لەگەڵ سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی ئیتاڵیا تاوتوێ دەكات.