پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە زیاتر لە 46 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان باس لەوە دەکەن، لە تورکیا 40 هەزار و 642 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، لە سوریا زیاتر لە پێنج هەزار و 800 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان نزیکەی 246 هەزار شوقە لە تورکیا وێران بووە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان هێشتا لەژێر داروپەردوودا ماون.