پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزی دژەتیرۆر CTG بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی و هێزەكانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا YAT سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئۆپەراسیۆنێكیان لەناوچەی (المركدە) لە باشووری پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان – سوریا، ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا تواندرا دەستبەسەر بنكەیەكی خانە چالاكەكانی داعشدا بگیرێت و چوار تیرۆرستی داعش دەستگیربكرێت، كە كاریان دابینكردنی پێداویستی لۆجستی بووە بۆ شانەكانی دیكەی داعش.
دژەتیرۆر دڵنیایی دەدات، لەگەڵ هاوبەشەكانمان بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرستان لە هەرشوێنێك بوونیان هەبێت.