باندێكی بەكارهێنان و بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، هێزەكانیان لەم مانگەدا توانیویانە باندێكی نۆ كەسی بەكارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن، كە دانیشتووی گەرمیان بوون و بەشێكیان پێشینەی تاوانكارییان هەبووە.

رۆژی سێشەممە 27_9_2022، عوسمان عەبدولكەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی كەلار، لەم مانگەدا توانیویانە باندێكی نۆ كەسی دەستگیربكەن، كە لە قۆناغی یەكەمدا، پێنج كەسیان دەستگیركران و لە لێكۆڵینەوەكانماندا دوو كەسیان دانیان بەوەدا نا، كە بازرگانی بە ماددەكانەوە دەكەن، سیانەكەی دیكەشیان دانیان بەوەدا نا كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغی دووەمدا توانیمان چوار كەسی دیكە دەستگیربكەین، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، سەرجەم تۆمەتبارەكان بە گوێرەی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

عوسمان عەبدولكەریم، وتیشی: كەسێكی دیكەشیان لەگەڵ ئەندامانی ئەو باندەدا دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارە بە داڵدەدانی یەكێك لە تۆمەتبارەكان و بەگوێرەی ماددەی 270 لە یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەی ئاسایشی گەرمیاندا بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە، دەستگیراوە بەسەر 150 گرام، ماددەی هۆشبەردا لە جۆرەكانی (كریستاڵ و حەشیش).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا