پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ کێشە بانکییەکانی ئێستای ئەوروپا، ئەمڕۆ هەینی بەهای یۆرۆ و پاوەندی ئیستەرلینی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی بازاڕی دراوی جیهانیی، یۆرۆ بەڕێژەی زیاتر لە %1 دابەزی و بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە 1.0714 دۆلار.
هاوکات، بەهای پاوەندی ئیستەرلینی بەڕێژەی %0.6 دابەزی و یەک پاوەند یەکسانە بە 1.2214 دۆلار.
ئەم مانگە بەهۆی داڕمانی لەناکاوی دوو بانکی ناوچەیی لە ئەمریکا و فرۆشتنی بەپەلەی بانکی سویسری کرێدیت سویس بە ڕکابەری ناوخۆیی یو بی ئێس، زیانێکی زۆر بەر پشکەکانی بانکی کەوتووە و ئەمەش هۆکاری دابەزینی بەهای دراوەکانی یۆرۆ و پاوەندە.