ئاسایشی هەولێر لەبارەی كوشتنی موسا باباخانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە”.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئابی 2021، حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) لە اگەیەندراوێكدا كوژرانی ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی بەناوی موسا باباخانی راگەیاند، كە گوایە لە هەولێر تیرۆركراوە، ئاسایشی ئەو شارە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە، ئەوانیش دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتییان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاولاتییەکی کوردی رۆژهەلاتی کوردستانە بە ناوی (موسا بابا خانی) .

لەراگەیەندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە، لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە و دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.

ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە (7ی ئابی 2021) لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوەه‌ لە رووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاته‌ بە ناوی (موسا بابەخانی)، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە.

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا