دەست بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر لە راگەینراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چەند رۆژی رابردوداو لە چەند هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ لە ماددەی هۆشبەردا گرتووە، هاوكات سێ كەسیشیان بەو هۆكارەوە دەستگیركردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارانە بەشێك لەو ماددە هۆشبەرانەیان لەناو مەنجەڵدا شاردبوەوە.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركراون، بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان، رەوانەی دادگە كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا