پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی کفری دوو شوانیان ڕفاند و لە ئێستادا چارەنوسی دوو شوانەکە نادیارە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو شوانەکە ناویان محەمەد حسێن عەلی و سەباح حەسەن ڕەشید بووە و تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 20 ساڵدا بووە.
لەلایەکی دیکەوە وەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەدێی زنانەی سەربە شارۆچکەی کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، “دوو شوانەکە دانیشتووی گوندی قەڵان و لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون”.
هاوکات، تا ئێستا دیار نییە چارەنوسی ئەو دوو شوانە چی بەسەرهاتووە و بەرەو کوێ ڕفێندراون.