دەستەی دەستپاكی فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكی عێراق بەتۆمەتی زیانگەیاندنی بەئەنقەست بە ماڵ و بەرژەوەندی ئەو شوێنەی كاری بۆ كردووە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەركرد.

دەستەی دەستپاكی رایگەیاندووە، دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەكانی دەستپاكی لە دادگای رەسافە فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بۆ كازم فنجان وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەركرد، لە دۆسیەی پەیوەست بە سەرپێچیكردن لە گواستنەوەی فەرمانبەران و دانانیان لە نوسینگەكانی سەربە كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عێراق لە چەند وڵاتێك.

ئاشكراشیكردووە، وەزیری پێشووتری گواستنەوە هەستاوە بە گواستنەوەو دانانی فەرمانبەران لە ئیسپانیا و سوید و تونس بەبێ ئەوەی نوسینگەی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عێراق لەو وڵاتانە هەبێت.

دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشكردووە، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنەكەی دەركردووە، لە 18ی تەموزیش لە سەر هەمان دۆسیە فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ وەزیری تۆمەتبار دەركردوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەر یەكە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی پێشووی حكومەتی عێراق و عەبدولئەمیر رائید جوحی سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری عێراق و مەشرەق جەنابی، راوێژكاری سیاسی مستەفا كازمی و ئەحمەد محەمەد نەجاتی، سكرتێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەركردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا