چارەنوسی كۆچبەرەكوردەكانی ناو یەختە نقوم بووەكەی یۆنان راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ناو و ناونیشان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە عێراقی و كوردانەی ناو یەختە نقوم بووەكەی نزیك دورگەی كریتی یۆنانی ئاشكرادەكات.

فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی هەوڵەكانیان بۆ بەهاناوە چوونی ئەوكۆچبەرانەی یەختەكەیان لە دورگەی كریتی یۆنانی نقوم بوو.

ئەوەشهاتووە، هەروەك بڕیارماندابوو ناوی ئەو 32 كۆچبەرە بڵاودەكەینەوە، كە لە ئێستادا لە دورگەی ئیرا پێترای یۆنان دەستبەسەرن.

ئامانج عەبدوڵا، بەپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەعێراق و هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی،” بەپێی بەدواداچوونی نوێنەرەكانیان لەناو یەختە نقومبووەكەی دورگەی كریتی یۆنان لەكۆی ئەو 45 كەسەی تێیدا بووە 32 كەسیان كورد بوون و زۆرینەشیان خەڵكی سنوری سلێمانین”.

وتیشی، لەكۆی ئەو زانیاریانەی لەسەركۆچبەرەكان دەستیان كەوتووە تا ئێستا شەش پەنابەر بێسەرو شوێنن.

راشیگەیاند، لیستی ئەو پەنابەرە كوردانەمان بڵاوكردووەتەوە كەلەلایەن كەسوكاریانەوە لەچەند ڕۆژی رابردوودا داراون بە فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراقی تا تا نوێنەرەكانیان بەهاوكاری و هانای ئەو پەنابەرانەوە بچن.

پێشتر، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، لە ڕووداوەكەی ڕۆژی پێنج شەممەی نزیك دورگەی كریتیدا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی باشووری كوردستان ڕزگاریان بووە، بەجۆرێك 17 لەو كەسانە لەلایەن كەسوكاریانەوە لە دەزگای لوتكە تۆمار كراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاكە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە كەسوكاریان.

ئاری جەلال وتیشی، هەر لەو ڕووداوەدا 10 كەس بێسەروشوێنن، كە دوانیان خەڵكی میسر و دانەیەكیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و7 كەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن.

لیستی ناوی پەنابەران ناو یەختە نقوم بووەكە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا