پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوبات، کۆمپانیای سۆمۆ بەهای بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکانی بۆ ساڵی 2022 ڕاگەیاند.
هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سێ جۆر سوتەمەنی لەخۆدەگرێت، بەنزین، غازی شل و نەوتی سپی، کۆمپانیای سۆمۆ ڕوونیکردەوە بەهای بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ساڵی 2022 زیاتر بووە لە پێنج ملیار دۆلار، بەپێی خشتەی ساڵانەی کۆمپانیاکە بڕی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان بۆ ساڵی ڕابردوو پێنج ملیار و 299 ملیۆن و 817 هەزار و 129 دۆلار بووە.
باسی لەوەشکرد، کۆی گشتی بڕی هاوردەکراوی هەموو بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ساڵی 2022 بەڕێژەی %60.43 بەراورد بەساڵی 2021 زیادیکردووە، لەکاتێکدا بەهای هەوردەکردن لەساڵی 2021 بریتیبووە لە سێ ملیار و 303 هەزار دۆلار.
عێراق بەهۆی کەمی پاڵاوگەکانی و نۆژەنکردنەوەیان ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە بەرهەمەکانی نەوت هاوردە دەکات، خواستی بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکانیش بەردەوام لە زیادبووندایە، بەوشێوەیەش بڕی هاوردەکراوی بەرهەمە نەوتییەکانی ساڵی 2022ی بەراوراد بە ساڵی پێشتر زیادیکردووە.